پارێزگای قودس: هەڵکۆڵینەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری ئەقسا هەڕەشە لە شوێنە پیرۆزەکان دەکەن

پارێزگاری قودس ڕاگەیاند، ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دراون، مەترسی لەسەر ژێرخانی بینا ئیسلامی و مێژووییەکانی ناوچەکە دروست کردووە.
سەبارەت بە هەڵکۆڵینەکانی دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا و قودس هۆشدارییەک لەلایەن پارێزگاری قودسەوە دەرکرا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن پارێزگارەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەڵکۆڵینانەی داگیرکەران بەکاریان هێناوە بەشێکە لە پلانێک بۆ جولەکەکردنی مێژووی قودس و ناسنامەی ئیسلامی.
ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی هەڵکۆڵینەکاندا لە شوێنە جیاوازەکانی شاری کۆن تونێل هەڵدەکەندرێت و ئەم چالاکییانە مەترسییەکی جددی لەسەر ژێرخانی مزگەوتی ئەقسا دروست دەکەن.
پارێزگاری قودس دەڵێت، رژێمی داگیرکەریش ئەم چالاکییانە بە "کارە شوێنەوارییەکان" ناودەبات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو کارانە نەک هەر مەترسی لەسەر میراتی تەلارسازی قودس دروست دەکەن، بەڵکو هەڕەشە لە تەواوی مزگەوتی ئەقسا دەکەن کە شوێنێکی پیرۆزە بۆ جیهانی ئیسلامی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە چەند بابەتێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەقفی یەتیمەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە کە هەوڵی گوزەرانی ژیان لە ژێر هیرشەکانی رژێمی داگیرکەر دەدەن ڕۆژانە ژەمە گەرمەکان لە ناوچەکەدا دابەش دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک."
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی هێزەکانی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە وانە قودس، نابلوس، جەنین، توباس، ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا، کە بووە هۆی پێکدادان و برینداربوون و دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەلەستینی.